فەرماندەیهكی گشتی سوپای ئەمریكا رایگەیاند: بەغدا دەیەوێت بوونی ئەمریكا بەردەوام بێت بۆ شەڕی شانەكانی داعش.
ژەنەراڵ کەینس ماکێنزی، فەرماندەی گشتی نێوەندی لە سوپای ئەمریكا كینیس ماكینزی رایگەیاند: حکومەتی عێراق بەروونی ئاماژەی بەوەکردوە کە دەیەوێت پارێزگاریی لە هاوبەشی خۆی بکات لەگەڵ ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان کە ئێستا سەرقاڵی کۆتاییهێنانن بە جەنگی دژ بە داعش.
ژەنەراڵ کەینس ماکێنزی گوتیشی: بوونی هێزهكانی ئەمریكا سنورێك بۆ چالاكییەكانی ئێران و داعش دادەنێت، رونیشیكردەوە ئێران لەم دواییەدا هێرشەكانی كەمكردووەتەوە، بە هیوای كشانەوەی ئەمریكاییەكان لە عێراق.
مەکێنزی گوتی: بەگوێرەی زانیارییەکان ھێشتا داعش زیاتر لە ده ھەزار چەکدار و شانەی رێکخستنی لە عێراق و سووریا ھەیە و مەترسی سەرھەڵدانەوەی ھەیە.
ژەنەراڵ کەینس ماکێنزی راشیگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆک ترەمپ تەنیا 2 ھەزار و 500 سەربازی ئەمەریکایی لە عێراق دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.