کەشناسی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەور و بارانبارین دەبێت لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم لەگەڵ ئەگەری بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک، سبەی شەممەش بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوام دەبێت.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستاندا هاتووه، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممە لە سەرجەم شارەکان ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە، هاوکات لە زۆربەی شارەکان باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.