وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی مۆسکۆ دەکات و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ بەرپرسانی روسیا تاوتوێ دەکات.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند: لەو سەردانەی فوئاد حسێن كە دوو رۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی سێرگی لاڤرۆڤ، چەند پرسێكی هەنووكەیی پێوەست بە دۆخی ناوچەكە و دنیا دەكەن، بەتایبەتی دۆخی سووریا و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی هەرەیەك لە كەنداو و یەمەن.
بە وتەی زاخارۆڤا تەوەرەکانی گفتوگۆ گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبن، بەتایبەت ناکۆکییەکان لە سوریا و عێراق و یەمەن و کەنداوی فارس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.