سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی راگەیاند: دوو لیوای ھێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی گەیشتوونەتە ده‌ورووبه‌ری قەزای شنگال بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ھەینی بڵاوببنەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى 11ی 2020، سەرچاوەیەكی ئه‌منی عێراق بە ماڵپه‌ری شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە دوو لیوای ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵى عێراقى كه پێكهاتوون له 2500 پۆلیس، دواى ئه‌وه دوێنێ گەیشتنە شارۆچكه‌ى شنگال، ئه‌مڕۆ لە ناوچەی سنووری لەگەڵ سووریا بڵاودەبنەوە.
سەبارەت بە ژمارەی هێزەکان و ئەو شوێنانەی لێی جێگیربوون، ئەو سەرچاوەیە رایگه‌یاندووه: ئەو هێزە، پۆلیسی فیدراڵین و لە سێ لیوا پێکهاتوون، هەر لیوایەک لە 2000 پۆلیس پێکدێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بەشێکیان لە خانەسۆر جێگیربوون، بەشێکیان لە ناوچەی حەیالێ و جیدالێ جێگیربوون، ئەوانی دیکەش لە سەنتەری قەزای شنگال جێگیر بوون.
شایه‌نی باسه رۆژی سێشەممە 17-11-2020 شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتتە هەولێر و بۆ دیاریکردنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال، بەپێی ڕێككەوتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق، ھێزەكانی فیدڕاڵى عێراق لەو شارۆكه‌یه بڵاودەبنەوە و هه‌موو چەكدارەكانی دیكه‌ی وه‌ك پەكەكە و گرووپەكانی حەشدی شەعبی له قه‌زای شنكال ده‌ربچن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.