گروپی تیرۆریستی داعش، تەقاندنەوەی هێلی گواستنەوەی غازی سروشتی بییابانی سینای لە میسڕ لە ئەستۆ گرت.
شەوی ڕابردوو سوپای میسڕ ڕایگەیاند: هێڵی گواستنەوەی غازی سروشتی (میسڕ-ئیسڕائیل) كراوەتە ئامانج جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ههینی گروپی تیرۆریستی داعش، تەقاندنەوەی هێڵی گواستنەوەی غازی سروشتی بییابانی سینای لە میسڕ لە ئەستۆ گرت، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی ڕەسمی لە حكومەتی قاهیرە، ئەنجامدەری پەلامارەكەی ئاشكرا نەكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.