ئه‌مساڵ زستان زوو گه‌یشته ویلایه‌تی باڤاریا له ئه‌ڵمانیا و به‌فرێكی زۆر له ویلایه‌تی ناوبراو باری و هه‌موو دره‌خت و چیا‌و ڕێگه‌وبان و گۆڕه‌پان و ده‌شتێكی گرته‌وه‌و هه‌موو شتێكی به به‌رگی سپی داپۆشی.
هاوكات به‌فر دره‌خت و چیاكانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی سپیتزینگستی له‌و ویلایه‌ته داپۆشی ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه زستان له‌و ناوچه‌یه‌ی باڤاریا و له ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێ كرد‌و به‌هۆی به‌فر بارینه‌كه‌وه پله‌ی گه‌رما دابه‌زی و گه‌یشته پله‌ی به‌ستن.
پاش ئه‌وه‌ی به‌فر ڕێگاكانی داپۆشی كاربه‌ده‌ستان ناچار بوون فه‌رمان بده‌ن ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان به ئامێری بهفرمال پاك بكرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.