سكرتێری ویلایەتی جۆرجیا رایگەیاند: دوای تانەدان لە ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتەکەیان و دووبارە جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست، ئەنجامەکان گۆڕانکاریان بەسەردا نەهات و جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان وەک براوەی هەڵبژاردنەکە مایەوە.
براد رافینس بێرگهر، سکرتێری ویلایەتی جۆرجیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، دوای دروستبوونی گومان لەسەر راستگۆیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و سەرکەوتنی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان، بڕیاردرا جارێکی دیکە دەنگەکان هەژماربکرێتەوە و بەراورد بکرێن بە ئەنجامە راگەیەنراوەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامەکان دوای دووبارە جیاکردنەوەیان بە تەواوی نزیک بوون لەو دەنگانەی کە شەوی هەڵبژاردنەکان راگەیەنراون، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان وەک براوەی هەڵبژاردنەکە مایەوە.
بەرپرسانی ویلایەتی جۆرجیا دوای بڵاوبونەوەی ئەنجامە نافەرمییەکان کە جۆ بایدن بە 14 هەزار دەنگ پێش رکابەرەکەی دۆناڵد ترەمپ کەوتبوو، دوای تانەدانی تیمی بانگەشەی ترەمپ جارێکی دیکە دەنگەکان بەدەست ههژمار كراونهوه و دهركهوت ههر جۆ بایدن براوه بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.