ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان شارەدێی ئاغجەلەر و گوندی گۆپتەپە سەر بەشارۆچکەی چەمچەمال لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیکاب دەبڵ قه‌مه‌ره و ئۆتۆمبیلێک لەجۆری ئۆپڵ ئاگر له ئۆتۆمبیله‌كان به‌ربوو ، له ئه‌نجامیشدا ٣ ھاووڵاتی سووتان و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.
هه‌روه‌ها له ڕووداوه‌كه‌دا کەسێکى دیكه‌ش به‌سه‌ختی بڕیندار بوو.
شایه‌نی باسه دوو له‌و كه‌سانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه هاوسه‌ری یه‌كتر بوونه و ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا هاوسه‌رگیریان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.