بهبۆنهی كۆچی دوای شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵڵا بارزانیی،سهرۆك بارزانی پهیامێكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه
دهقی پهیامهكه:
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە هەموو خەڵكی كوردستان و گشت خزم و كەسوكارمان ڕادەگەیێنین كە ئەمڕۆ هەینی 20ـی تشرینی دووەمی 2020، بە داخێكی زۆرەوە شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵڵا بارزانیی ئامۆزامان و كەسایەتیی دەڤەری بارزان، بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا كۆچی دوایی كردووە.
هیوای شیفا بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و لە خودای مەزن داواكارین لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت. بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
20ـی تشرینی دووەمی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.