ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دا بەوەی شەپۆڵی دووەمی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێوەیە و پێویستە وڵاتان ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی توند بكەن.
ئەحمەد مونزیری بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند شەپۆڵی دووەمی كۆرۆنا بەڕێوەیە و تاكە ڕێگەی دووركەوتنەوە لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن بە هۆی پەتاكە، هەرچی زوو توندكردنی ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستنە.
مونزری بەڕێوەبەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی ڕێكخراوە تەندروستیە جیهانییەكەیە و ئاماژەی بەوە داوە كە نیگەرانە لەوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەی هۆشدارییەكانیان كەم كردووەتەوە.
دەشڵێ دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی سەرەكیترین ڕێگەكانی خۆپاراستنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا، سەرباری لەبەركردنی ماسك.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەشڵێت هەواڵی نزیکبوونەوەی بەردەستبوونی ڤاکسینێک یان زیاتر دژی کۆرۆنا، هیوای پێمان بەخشی، بەڵام ڤاکسین چارەسەری جادوویی نییە بۆ کۆتاییهێنان بەم پەتایە مەترسیی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە هەر دەمێنێت تاوەکو ئەوکاتەی هەموو کەسێک دەکوترێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.