سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا نرخی ده‌رمان بۆ ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبكرێته‌وه، به تایبه‌تی بۆ كه‌سانی به ته‌مه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له كۆشكی سپی گوتی ناكرێت ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان ده‌رمان به دوو هێنده نرخی خۆی بكڕن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ده‌رمان هه‌ن به 5 هێنده‌ی نرخی خۆی به ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان ده‌فرۆشرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: بۆیه بهڕێوهبهرایتیـیهكهی بڕیاری دا ئه‌و باره گرانه له‌سه‌ر شانی ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان نه‌هێڵێت و نرخی ده‌رمان به ڕێژه‌ی 50% كه‌مبكرێته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ده‌رمان به ڕێژه‌ی 60 و 70 و 80 له‌سه‌د كه‌مبكرێنه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له پاش 51 ساڵ له ئه‌مه‌ریكا بتوانرێت نرخی ده‌رمان كه‌مبكرێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌ش كرد داوای له فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌ته‌كان كردووه ده‌رمان هاورده‌بكه‌ن، ده‌ڵێت به‌م هه‌نگاوه خه‌رجیـیه‌كانی ده‌رمان بۆ نزیكه‌ی نیوه كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست هه‌تا ئێستا توانیویه‌تی به ڕێژه‌ی 12% نرخی ده‌رمان كه‌مبكاته‌وه، به‌مه‌ش به ملیۆنان دۆلار له ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ده‌رمان، یه‌كێك بوو له‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رۆك ترامپ له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016 به ئهمهریكایـیهكانی دا.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.