دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر،21 به‌ندی له گرتووخانه‌ی ناسرییه‌ی ناوه‌ندی له‌سێداره‌دران،ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 50 به‌ندی دیكه له‌سێداره بدرێن.
له‌مباره‌یه‌وه شاره‌زیانی بواری مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن: مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه عێراق پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بێ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ندییانه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌یه،له‌سێداره بدات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: له‌وانه‌یه رۆژی دووشه‌ممه 50 به‌ندی دیكه له‌سێداره بدرێن كه به‌ناعه‌داله‌تی له‌دادگاكان به تاوانه‌كانی تیرۆر تۆمه‌تباركراون.
هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زایانه‌ی بواری مافی مرۆڤ داوا له به‌غدا ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م له‌سێداره‌دانه به‌كۆمه‌ڵه‌كان رابگرێت.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر /حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.