د. کامەران قەرەداغی پسپۆڕی هەناوی و سییەکان لهشاری سلێمانی لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لەهەژماری تایبهت بهخۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك بلاوی كردهوهتهوه رایدهگهێنێت ئەو دەنگۆیەی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس لەکوردستاندا بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ شتێک لەو بارەیەوە لەکوردستاندا لەئارادا نییە.
دهشڵێت هیچ تاقیگەیەک نییە لەجیهاندا تاوەکو ئێستا ناتوانێت ژیناتی ڤایرۆسێک یاخود شتێکی نوێ لەسەر سارس و کۆڤید ئاشکرا بکات، ئەگەر تاوەکو هەمو ژیناتەکانی ئەو ڤایرۆسە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی شی نەکرێتەوە.
د. کامەران قەرەداغی پسپۆڕی هەناوی و سییەکان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه سارس دیاردەی نەخۆشییە و ڤایرۆس نییە چونکە بەشێوەی کۆمەڵێک نیشانەی جیاواز جیاواز بەدەردەکەوێت و پێیدەوترێت سندرۆم.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه سارسی یەک بوونی نەماوە و هەر کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات ئەوا دوورە لەواقعیی زانستیەوە و ئەوەی کە ڕوویداوە پەیوەندی بەجۆرەکانی ئەنلفۆنزای وەرزییەوە هەبووە.
لە راگەیەنراوێكیشدا دوێنێ وهزارهتى تهندروستی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە كە باس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس دەكەن لە نەخۆشخانەیەكی شاری سلێمانی، ئەمەش دەقی راگەیەنراوەكەی تهندروستی ههرێمی كوردستانه:
ڕاگەیەنراوێك بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست ...
لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە جۆرێكی ڤایرۆسی سارس SARS لە نەخۆشخانەی ئاسا لە شاری سلێمانی دەستنیشانكراوە.
بەپێویستی دەزانین بۆ بەرچاوی هاوڵاتیان ڕونبكەینەوە تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەك و بەڵگەیەكی پەسندكراو نیە بۆ بوونی ئەم ڤایرۆسە، چونكە پڕۆسەی پشكنینی تاقیگە بۆ چەندین جۆری ڤایرۆس ئەنجام دەدرێت و چەندین جۆری ڤایرۆسی سارس هەیە كە لەگەڵ جۆرەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆناو ڤایرۆسەكانی ئەنفلەوەنزا لە هەمان خێزان ئەژمار دەكرێت.
هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە پێویست بە شڵەژان ناكات و تیمی پسپۆڕی وەزارەتمان لەگەڵ تیمەكانی تەندروستی، بەدواداچوونی زیاتر بۆ لێكۆڵینەوە لەم گومانە دەكات وە تەنها وەزارەتی تەندروستی تاكە سەرچاوەی فەرمی ڕاگەیاندن دەبێت كە بە داخەوە هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی دەبنە هۆكاری پشێووی هاوڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.