وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایدهگهێنێت،راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناو شاره‌كان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه به ھێزه‌كانی پۆلیس، پێویستی به گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك رێوشوێن ھه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا خالید مه‌حننا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاندووه: پرسی راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناو شاره‌كان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه به ھێزه‌كانی پۆلیس له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ندین كۆبوونه‌وه كراوه.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاند: راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌ناو شاره‌كاندا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه به ھێزه‌كانی پۆلیس، پێویستی به گرتنه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك رێوشوێن ھه‌یه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی داوای له ھێزه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردبوو، خۆیان بۆ وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناو شاره‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئاماده بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.