پشكنینی كۆرۆنای دۆناڵد جۆن تره‌مپ كه گه‌وره‌ترین منداڵی دۆناڵد تره‌مپ-ه پۆزه‌تیف ده‌رچوو.
گوته‌بێژی كوڕه‌كه‌ی تره‌مپ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خستوه‌ته‌ڕوو كه تیایدا هاتووه: پشكنینی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دۆناڵد جۆن تره‌مپ پۆزه‌تیف بووه و له ئێستادا كه‌ره‌نتین كراوه.
باس له‌وه‌ش كراوه كه ناوبراو هیچ نیشانه‌یه‌كی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌ی تیادا به‌دینه‌كراوه.
له مانگی رابردووش‌دا، دۆناڵد ترمپ و مێلینا تره‌مپی هاوسه‌ری تووشی كۆرۆنا بووبوون، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبووبوونهوه و گه‌ڕانه‌وه كۆشكی سپی.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی كۆشكی سپی تووشی كۆرۆنا بوون.
به‌ڵام دۆناڵد جۆن تره‌مپ و به‌شێكی زۆر له تیمی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سێی تشرینی دووه‌مدا تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.