ئا:شەهلا رەشید
زیان بە تەندروستیی لەش دەگەیەنێت، ئەگەر بەردەوامبێت پێویستی بە چارەسەری پزیشكی دەبێت.
خەوزڕان هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و زیادبوونی كێشی لەش و نەخۆشییەكانی شەكرە بەتایبەت لە جۆری دووەم لەگەڵ خەمۆكی، سێ هۆكار هەیە دەبێتە هۆی خەوزڕان.
بیركردنەوەی زۆر، گرفتی خەو دروست دەكات و هۆكارە بۆ كەمخەوی، بیركردنەوە لە بابەتی خەماوی و گرفتە ئابورییەكان و كار یا دووگیانی و پەیوەندیی سۆزداریی هۆكارە بۆ خەوزڕان، باشترین چارەسەر گۆڕینی رەفتارەكانی ژیانە.
پرخەپرخ، كاریگەریی لەسەر جۆری نوستن دەبێت، بەپێی سەرژمێرییەك لە %٤٠ی پیاوان و لە %٢٤ی ئافرەتان لەكاتی خەودا دەپرخێنن.
گرفتەكانی تەنگەنەفەسی، بەهۆی باش نەگەیشتنی هەوا بۆ مێشك و بۆرییەكانی هەناسە پرخە و تەنگەنەفەسی ڕوودەدات، لە ئەنجامدا كەسەكە بەخەبەردێت و خەوی لێناكەوێتەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.