له ده‌ست پێكی گه‌ری یازده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی مۆناكۆ میوانداری یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی كرد‌و به ریمۆنتادا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆمار كرد
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای لویسی دووه‌م له شانشینی مۆناكۆ به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م ئاستی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان زۆر باش بوو توانیان دوو گۆل له رێگای یاریزانی فه‌ره‌نسی كلیان مباپی له خوله‌كه‌كانی بیست‌و پێنج و سی‌و حه‌وت تۆمار بكه‌ن كه گۆلی دووه‌میان به لێدانی سزا بوو
له گێمی دووه‌م یانه‌ی مۆناكۆ به مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجامی یاری هاته‌وه ناو یاریگاو له خوله‌كی په‌نجاو دوو كیڤن فۆلاندی ئه‌لمانی گۆلێكی بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه .
له خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریشی یه‌كسان كرده‌وه
له خوله‌كی هه‌شتاو چوار ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ مۆناكۆ هه‌ژمار كرد‌و سیسك فابریگاسی ئیسپانی گۆلی سێیه‌م و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و به‌مه‌ش مۆناكۆ ریمۆنتادای به‌سه‌ر یانه‌ی پاریس سانت جێرمان تۆمار كرد‌و به كۆكردنه‌وه‌ی بیست خال هاته خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی و یانه‌ی پاریس سانت جێرمانیش هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه‌و خاوه‌نی بیست‌و چوار خاله .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.