بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران و ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره بروسكه‌ش هه‌یه
كه‌شناسی هه‌رێم هۆشداریشی داوه له ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كهپلهكانی گه‌رما له‌پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه:
ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 19 پلە، لە سلێمانی 16، دهۆک 17 و کەرکوک 21 پلەی سه‌دی دەبێت.
هاوكات سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 22ی تشرینی دووه‌می 2020، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور، ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌مێكی سووك هه‌یه له به‌یانیدا.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی ده‌بێت، سلێمانی 19 پلە، دهۆک 19 پله، کەرکوکیش 23 پلە
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ رێژه‌ی بارانبارین به‌رز ده‌بێته‌وه له‌ناوچه‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان و ئه‌گه‌ری درووستبوونی لافاو هه‌یه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.