به گوێره‌ی هه‌واڵێكی سكای نیوزی عه‌ره‌بی،به‌ده‌یان به‌ندی له زیندانی عه‌بدا له‌ناوچه‌ی چیای لوبنان له زیندانه‌كه راده‌كه‌ن و 5 له‌و به‌ندییانه به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ندێك له به‌ندكراوه‌كان له‌نزیك زیندانه‌كه بۆ راكردن سواری ئۆتۆمبێل بوون ،به‌ڵام 5 به‌ندكراو له‌كاتی راكردندا به رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی توندییان بۆ دۆزینه‌وه‌ی راكردووه‌كان گرتۆبه‌ر و توانیوانه 10 به‌ندكراو ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه، گه‌ڕانیش به‌دوای ئه‌وانی دیكه به‌رده‌وامه.
شایانی باسه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 70 به‌ندكراو و راگیرا‌و به‌شێوه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ له‌به‌ندیخانه رایان كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.