یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ڕایگه‌یاند، له حه‌ڤده‌ی مانگی داهاتوو ڕێوڕه‌سمێك بۆ دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی تۆپی پێی دووهه‌زاروبیست له ڕێگای ڤیدیۆ ئۆنڵاین سازده‌كات
ئه‌ویش به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه له ئه‌وروپا به‌رزبۆته‌وه
فیفا ئاشكرای كرد كه له ڕێوڕه‌سمه تایبه‌ته‌كه‌دا، یازده خه‌ڵات پێشكه‌ش ده‌كرێت و گرنگترینیان هه‌ردوو خه‌ڵاتی باشترین یاریزانه له هه‌ردوو ئاستی پیاوان و خانمان، ده‌نگدان بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترینه‌كانیش له بیست‌وپێنجی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات كه هه‌ریه‌ك له كاپتن و ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی پێی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان و دووسه‌د ڕۆژنامه‌نووس و نوێنه‌ری میدیا به‌ناوبانگه‌كان به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ن
هاوكات هانده‌رانیش ده‌توانن له ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌نگ بده‌ن، واش بڕیاربوو ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی تۆپی پێی دووهه‌زاروبیست له مانگی ئه‌یلولی ڕابردوو له شاری میلانۆی ئیتاڵی سازبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆنا ئاهه‌نگه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و فیفاش بڕیاریدا خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ئه‌مساڵ به شێوازی ئه‌لیكترۆنی له حه‌ڤده‌ی مانگی داهاتوو دابه‌ش بكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.