Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:23

کۆریای باکوور..خەریکی مەشق و راهێنانە بە دۆلفینی خۆکوژ!

کۆریای باکوور..خەریکی مەشق و راهێنانە بە دۆلفینی خۆکوژ!
کوردستان TV
100%

وێنەی مانگە دەستکردەکان ئاشکرای کرد.. کۆریای باکوور خەریکی مەشق و راهێنانە بە دۆلفینی خۆکوژ.

بەگوێرەی گۆڤاری "Popular Mechanics"ی ئەمریکی، وێنەی مانگە دەستکردەکان پێگەیەکی سەربازییان لە کۆریای باکوور یٔاشکرا کرد کە تیایدا مەشق و راهێنان بە ماسی دۆلفینی کامیکازی (خۆکوژی) دەکرێت.

کایل میزۆکامی، داڕێژەری راپۆرتەکە گوتی، "وێنەی مانگە دەستکردەکان بۆ رووبارێکی کۆریای باکوور دەریخست ئەو وڵاتە کە کەتووەتە باکووری رۆژهەڵاتی ئاسیا ژمارەیەکی ماسی دۆلفین لەخۆ دەگرێت و، بۆ مەبەستی سەربازیی بەکاردێن، پێگەکە لەو شوێنانە دەچێت کە بەکاردێت بۆ ئامادەکردنی شیردەرە دەریاییەکان بۆ یٔەرکە سەربازییەکان. هەڵوێستی سەربازیی دوژمنکارانەی کۆریای باکوورئاماژە بەوە دەکات کە دەتوانێت مەشق و راهێنان بە دۆلفین بکات بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی دوژمن لەکاتی جەنگدا".

میزۆکامی رایگەیاند، "پێگەکە لە هەمان یٔەو شوێنانە دەچێت کە هەردوو سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی یٔەمریکا و رووسیا بەکاری دەهێنن بۆ داڵدەدانی شیردەرە دەریاییەکان، چونکە هەردوو وڵات بەرنامەی دەریایی چالاکیان هەیە کە تیایدا مەشق و راهێنان بە ئاژەڵەکان دەکرێت بۆ دۆزینەوەی ژێرئاوگەڕ و کەسانی تێکدەر".


ژێده‌ر/ Kurdistan CT

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.