یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی جیۆڤانی ڕێنای یاریزانه لاوه ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی درێژكرده‌وه‌و ده‌رگای له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و یانانه داخست كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌یان ده‌دا
به‌تایبه‌تی یانه‌كانی ڕیال مهدریدو لیڤه‌رپول و پاریس سانجێرمان كه چاویان له تواناكانی بڕیبوو
كارگێڕی دۆرتمۆند له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستی ڕێنای تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوپێنج درێژكردۆته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه له یاریه‌كانی یانه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، ڕێنا كه له ڕۆژانی ڕابردوو ته‌مه‌نی بووه هه‌ژده ساڵ
له وه‌رزی ڕابردوو له یانه‌ی نیویۆرك سیتی ئه‌مه‌ریكیه‌وه په‌یوه‌ندی به دۆرتمۆند كرد‌و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه یاری ده‌كات، له كۆی بیست‌ودوو یاری به درێسی زه‌رده‌واڵه‌كان له خولی ئه‌ڵمانیا دوو گۆڵی تۆماركردووه‌و پێنج پاسی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی به هاوكارانی داوه، له ڕكابه‌ریه‌كانی جامی ئه‌ڵمانیاش دوو گۆڵی دیكه‌ی بۆ یانه ئه‌ڵمانیه‌كه تۆماركردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.