لەگەڵ نزمبوونی پلەکانی گەرما و ھاتنی وەرزی زستان کاتژمێرەکانی کارەبا کەمدەبنەوە جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانی سروشتی لە پەڕلەمانی کوردستان رایدهگهێنێت چه‌ند رۆژپێش ئێستا له لێژنه‌ی تایبه‌ت به وزه و سامانی سروشتی پەڕلەمانی کوردستان ئه‌و مهترسیانهم خسته‌روو كه رووبه‌رووی كاره‌با نیشتیمانی ده‌بێته‌وه، به‌داخه‌وه هاته‌دی و چه‌ند رۆژێكه كاره‌بای نیشتیمانی دووباره كه‌م بوه‌ته‌وه كه لێره هۆكاره‌كه‌ی ده‌خه‌مه‌روو وەک چۆن له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنەی تایبەتمەندی په‌رله‌مان باسمكردووه.
گولیزار رەشید سندی جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانی سروشتیه‌كان لە پەڕلەمانی کوردستان رایگه‌یاندووه كه‌به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان و زۆری به‌كارهێنان كاره‌با له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت، بۆ ئه‌م زستانه‌ش كوردستان رووبه‌رووی كه‌می كاره‌با ببێته‌وه، به‌شێكی زۆری په‌یوەستە به دوو هۆكار كه ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكرێت، یه‌كێكیان (زیاده‌ڕۆیی كاره‌با)یە ئەوەی دیکەش (ته‌كنیكی كاره‌با) کە به هه‌ردووكیان، %44ی كاره‌بای كوردستان به‌هه‌ده‌ر ده‌دات، واته ئێستا كه كوردستان خۆی له به‌رهه‌م هێنانی 3000 مێگاوات كاره‌با ده‌دات، یٔه‌گه‌ر به‌رێژه‌ی %44 وه‌ربگرین، ئه‌وه 1200 مێگاوات كاره‌با به‌هه‌ده‌رده‌درێت، كه به‌و رێژه‌یه ده‌توانرێت كاره‌بای ته‌واوی شاری هه‌ولێری پێ دابین بكرێت.
جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانی سروشتی لە پەڕلەمانی کوردستان ده‌شڵێت به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانم، وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌ستاوه به دانانی پێوه‌ری زیره‌ك، وه‌ك تێست نزیكه‌ی 400 هه‌زار پێوه‌ر دانراون به‌ڵام كاریان پێ نه‌كراوه كه ده‌كاته (%30)ی به‌شدار بووانی كاره‌بای نیشتیمانی.
گولیزار رەشید سندی جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانی سروشتیه‌كان لە پەڕلەمانی کوردستان ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌كات كه‌ئاماژه‌ی پێكردووه به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: ده‌بێت وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ست و برد بكات بۆ دانانی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه رێژه‌یه‌كی باش له‌و كاره‌با زیاده‌ڕۆییانه كه‌كراوه بگه‌رێنرێته‌وه.
دووه‌م: دروستكردنی لێژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شاره‌وانی و كاره‌با و ئه‌ندامی پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌به‌رنامه‌ی ئه‌و لێژنه بدرێت كه دانرابوو بۆ بڕینی زێده‌ڕۆییەکان له‌سه‌ر كاره‌با نیشتیمانی و ئه‌گه‌ر ئه‌م لێژنه‌یە په‌له بكات له بڕینی زێده‌ڕۆییەکان ده‌توانردێت رێژه‌یه‌كی باش كاره‌با بگه‌رێته‌وه.
سێیه‌م: هاوسه‌نگی دروست بكرێت له‌نێوان به‌رهه‌م هێنان و خواست چونكه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به‌م سیسته‌مه‌وه رێژه‌ی كاره‌با بگه‌یه‌نێته 6000 مێگاوات كاره‌با هێشتا گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر نابن و به‌شێكی ده‌روات بۆ دزی و رێژه‌ی دزی له كاره‌یا هاوكات له‌گه‌ڵ زیاد بوونی به‌رهه‌می كاره‌یا زیاتر ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت به‌م رێكارانهوه رێگری بكرێت له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زیاد بوونی به‌رهه‌م دزی كاره‌یا زیاتر نه‌بێت.
ده‌شڵێت سه‌رجه‌م ئه‌مانه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌بێت و ناكرێت خه‌ڵك باجی زیاده‌ڕۆیی كاره‌بای نیشتیمانی بدات.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.