ڤایرۆسی كۆڕۆنا شیعه و سوننه لهگۆڕستانهكهی نه‌جه‌ف كۆده‌كاته‌وه،كه‌تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی به په‌تاكه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ی نیۆریۆك تایمز-ی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ شه‌ممه تیشكی خستۆته سه‌ر گۆڕستانی وادی سه‌لامی نوێ كه ده‌كه‌وێته بیابانی رۆژئاوا له پارێزگای نه‌جه‌ف و تایبه‌ت كراوه به ته‌رمی ئه‌وانه‌ی به‌ڤایرۆسی كۆر‌ونا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌بڕیاری عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق گۆڕستانه‌كه دروستكراوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، گۆڕستانه‌كه پێشوازی له ته‌رمی كۆچكردووانی شیعه‌و سوننه‌و بگره مه‌سیحییه‌كانیش كردووه كه به‌نه‌خۆشی كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شایانی باسه به‌ر له‌چوار مانگ ده‌بێ زه‌وی بۆ گۆڕستانه‌كه ته‌رخان كراوه‌و زیاتر له 3 هه‌زارو 200 گۆڕ له‌خۆده‌گرێت،شه‌وانه‌ش به‌به‌رده‌وامی گۆڕی تاوه هه‌ڵده‌كه‌ندرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.