لیوا ته‌حسین خه‌فاجی ،گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیجی له نێوان به‌غدا و واشنتۆن كراوه، وه‌ك یه‌كه‌م كاروان، ٥٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق، دهكشێندرێنهوه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، وه‌ك پێشتر راگه‌یه‌ندراوه به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیجی له نێوان به‌غدا و واشنتۆن كراوه، یه‌كه‌م كاروانی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا كه ژماره‌یان، ٥٠٠ سه‌ربازه له عێراق، دهكشێندرێنهوه.
گوتیشی: "ئه‌و ھێزانه‌ی ئه‌مریكا كه له عێراق ده‌مێننه‌وه، ئه‌ركیان ته‌نھا تایبه‌ت ده‌بێت به راوێژكردن و پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی به ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق".
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی باسی له‌وه‌شكردووه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، ئه‌و ٥٠٠ سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكا، عێراق جێده‌ھێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌مه‌یش له كاتێدا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن رایگه‌یاندبوو كه ئه‌مریكا ھه‌نگاوه‌كانی سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی له عێراق ده‌ست پێكردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش، ٥٠٠ سه‌ربازی خۆی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه.
فوئاد حوسێن ئه‌وه‌شی ئاشكراكردبوو كه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق بۆ دوو ھه‌زار و ٥٠٠ سه‌رباز كه‌م ده‌كرێته‌وه و راشیگه‌یاندبوو كه حكوومه‌تی عێرا ق له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له بواری ھه‌واڵگریی و راوێژكاری سه‌ربازیی و مه‌شقكردن به ھێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.