وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی ھه‌واڵگرییدا، گه‌وره تیرۆریستێكی داعش له به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ھێزه‌كانی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی به‌غدا له ئۆپه‌راسیۆنێكدا، گه‌وره تیرۆریستێكیان له ناوچه‌ی دۆره باشووری به‌غدا ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چوار تیرۆر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكراوبوو.
به‌پێی راگهیهنراوهكه له لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، ئه‌و گه‌وره تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراوه به ناو فه‌رمانده‌ی ھێزی كه‌رتی باشوور سه‌ربه داعش بووه و له لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا،دانی به‌وه‌داناوه كه به‌شداری له ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.