ماڵپه‌ڕی "Worldometers" نوێترین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنای له جیهاندا بڵاوكرده‌وه و ئه‌وی خسته‌ڕوو كه تا ئێستا له جیهاندا یه‌ك ملیۆن و ٣٧٧ هه‌زار و ٧٦٢ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی نوێترین ئاماره‌كان ٥٧ ملیۆن و ٩١٠ هه‌زار و ٥٨٢ حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا تا ئێستا له جیهاندا تۆمار كراوه و ٤٠ ملیۆن و ١٠٨ هه‌زار و ٨٩٥ توشبووی ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ١٦ ملیۆن و ٤٢٣ هه‌زار و ٢٩٥ توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.
زۆرترین حاڵه‌تی كۆرۆناش له ئه‌مریكا تۆمار كراوه كه ١٢ ملیۆن و ٢٧٤ هه‌زار و ٧٢٦ حاڵه‌تی توشبوون و ٢٦٠ هه‌زار و ٢٨٣ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.