سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى بابه شێخى ئێزدییان كرد و هیواى خواست كه ببێته چه‌ترى كۆكهرهوهى ته‌واوى ئێزدییان، لای خۆشیه‌وه بابه شێخ سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پیرۆزبایى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/11/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بابه شێخى ئێزدییان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ ئێزدییان دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ركى به‌ڕێز بابه شێخ، ئه‌ركێكى ڕۆحیى ئایینییه و نابێت هیچ كاریگه‌رییه‌كى سیاسى به‌سه‌ر به‌ڕێزیان و ئه‌ركه ئایینییهكهیهوه هه‌بێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست كه ببێته چه‌ترى كۆكهرهوهى ته‌واوى ئێزدییان و بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه ڕۆڵى خۆى له ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق بگێڕێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز بابه شێخ سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پیرۆزبایى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و داواى كرد به‌ڕێزیان و سهرۆكایهیهتیى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان له هاوكارى و پشتگیریى ئێزدییان به‌رده‌وام بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.