سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئه‌رسه‌لان باییز كرد، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو حاجی ئیبراهیم باییزى برایان، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/11/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌رسه‌لان باییز، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو حاجی ئیبراهیم باییزى برایان، سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سێبوورى هه‌مووان بداته‌وه. لاى خۆیه‌و به‌ڕێز ئه‌رسه‌لان باییز سوپاسى په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى به‌ڕێزیانى له‌م كۆستهیاندا كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.