Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:59

به‌هۆی ته‌شه‌نه‌کردنی کۆرۆنا ئێران دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندەوە

کوردستان TV
100%

‌به‌هۆی رێژه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیانده‌وه‌، ته‌ندروستی ئه‌م وڵاته‌ش رایگه‌یاند: 12931 كەس تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

بەمەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیانده‌وه‌ بەپێی ئەو بڕیارەش ئێران دابەشكراوە بۆ سێ ناوچەی جیاواز و بەپێی رێژەی تووشبووان ناوچەكان دیاریكراون، رۆیشتن بۆ ئەو شارانەی لە ناوچەی سوردان سزاكەی یەك ملیۆن تمەنە، كاروبارەكانیش دابەشكراون بەسەر چوار خشتەدا و لە شارە سوورەكاندا تەنها كاروباری خشتەی یەك كە بە كاروباری پێویست ناوبراون مۆڵەتی كاركردنیان هەیە.

به‌پێی بریاره‌كه‌ی حكوومەتی ئێران هاتووه‌، دوای دوو هەفتە پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا دەكەن و ئاڵوگۆڕی تێدا دەكەن.

لەلایەكی دیكه‌وه‌ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 12931 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 431 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 44 هەزار و 327 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند: كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 481 هەزار و 308 توشبوو، تائێستاش 596 هەزار و 136 تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران چاكبوونەتەوە، پێنج هەزار و 778 تووشبووش تەندروستییان ناجێگیرە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە 150 وڵات بڵاوبووەتەوە و هه‌فته‌ی رابردووش دوو كۆمپانیا له‌ بواری ده‌رمان دۆزینه‌وه‌ ڤاكسینی كۆرۆنایان راگه‌یاند.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.