لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، هۆڵهندا سهرووی 100 سهربازی وڵاتهكهی ڕهوانهی ههرێمی كوردستان دهكات.
لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتی بەرگریی ھۆڵەندا ئاماژەی بەوەداوە کە لە تشرینی دووەمی داھاتوودا و لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، لە نێوان 100 بۆ 150 سەرباز رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو سەربازانەی ھۆڵەندا کە لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، لە ھەرێمی کوردستان ئەرک جێبەجێ دەکەن.
لە 2014وە ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە رێکخراوی داعش بەڕابەرایەتی ئەمریکا، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە عێراق ئەنجام دەدات.
وەزارەتی بەرگریی ھۆڵەندا لە راگەیەنراوێکی دیکەدا بڵاویکردەوە کە لە تشرینی دووەمی داھاتوودا لە نێوان 70 بۆ 130 سەرباز لەگەڵ فڕۆکەی جۆری (سی- 130)ی لەچوارچێوەی نێردەی (Minusma) رەوانەی کۆماری مالی دەکات.
بەپێی راگەیەنراوەکە ئەو سەربازانەی ھۆڵەندا لە تشرینی دووەمی داھاتوودا، دەست بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە مالی دەکەن کە بۆ شەش مانگ بەردەوام دەبێت.
بڕیارهكهش دوای ئهوه دێت كه رۆژی نۆی تشرینی دووهمی 2020 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری لاهای لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا مارک رووتە کۆبووەوە، و هۆڵهندا پشتگیری وڵاتهكهی بۆ ههرێمی كوردستان و هێزی پێشمهرگه نیشاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.