سهرۆكی رهوتی حیكمه هۆشداری لهبارهی رێگریكردن له ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پێشوهخته له عێراق دهدات.
سهرۆكی رهوتی حیكمه عهمار حهكیم ئاماژهی بهوهش كرد، هەندێک لایەن کار بۆ شکستهێنان بە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن و گوتیشی، ئەو لایەنانە، لە ئێستاوە باس لە ساختەکاریی هەڵبژاردنەکە دەکەن و هەوڵ دەدەن هاووڵاتییان لە بەشداریکردن لە دەنگدان، سارد بکەنەوە.
له لایهكی دیكهشهوه سەرۆکی میلیشیای ئەهلی حەق قەیس خزعەلی كە سەر بە حەشدی شەعبییه، سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رەت دهكاتهوه.
ئەم راگەیاندنەی سەرۆکی میلیشیای ئەهلی حەق، دوای یەک هەفتە لە چاوپێکەوتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیاری باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کە خۆشحاڵیی خۆیان بە یارمەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵبژاردن دەربڕی.
لای خۆشیانەوە هەریەک لە بەریتانیا، فەرەنسا، ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا پێشوازییان لەو هەنگاوەی عێراق کرد، بۆ پرۆسەی رێکخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە، کە بۆ یەکەم جارە بەگوێرەی یاسای نوێ پەیڕەو دەکرێت، کە پەرلەمان لە بەرامبەر داخوازیی خۆپیشاندەران بڕیاری لێ دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.