سەرۆککۆماری تورکیا لە کاردانەوەی دابەزینی نرخی لیرەی وڵاتەکەی داوای هاوکاری لە دانیشتوانی وڵات کرد و ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە کە پارەی ژێر سەرینەکان دەربهێنن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد، پاره گلدراوهكانی ژێر سه‌رینه‌كانیان بهێننه ده‌ره‌وه و بیخه‌نه بازاڕه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وام بێت.
وتەکانی ئەردۆغان بۆ داوای هاوکاری لە خەڵکەکەی بۆ ئەوەیە دانیشتوانی تورکیا هاوکاری حکومەت بکەن لە خستەبازاڕی دۆلار یان زێڕ بۆ وەستانی داڕمانی بەهای لیرە.
دوای ئه‌وه‌ی لیره‌ی توركی له هاوینی رابردووه‌وه دابه‌زینێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، لە کاتێکدا کە حکومەت چەندین ڕێکاری دیکەی بۆ ڕێگری لە هەڵاوسان و داڕمانی بەهای لیرە گرتووەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.