لەسنوری پارێزگای سەلاحەددین هێزەكانی پۆلیسی عێراق دەكەونە بۆسەیهكی چەكدارانی داعش و نۆ كوژراوی لێدەكەوێتەوە.
ئهمشهو شەممە لهسهر یهكشهممه، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای نێوان گوندی مسحک و ناحیەی زوییە لە پارێزگای سەلاحەددین تەقییەوە، دواتر هێزێکی سەر بە سوپا و گرووپی حەشدی شەعبی گەیشتە شوێنی تەقینەوەکە.
سەرچاوەکە ئەوەشی رایگهیاند: لە کاتی گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆسەیەکی چەکداری داعش لەنێو چیاکە هەبوو، دەستبەجێ دەستیان بە تەقەکردن كراوه، لە ئاکامدا نۆ کەس لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی کوژران.
لهم بارهیهوه میدیاكان ناوی هێزه میدیاكان بڵاوكردۆتهوه كه له هێرشهكهی ئهمشهو كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.