ئەمشەو لە ڕێگای نیوان کەلار - باوەنور لە نزیک گوندی (سید محمود) ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی مارسیدس بارههڵگڕ روویدا لە ئەنجامی ڕوداوەکە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لە دەستدا.
شۆفێرەکەی دیکە بریندار بوو، بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید (مەلا احمد کەلاری)کرا لە باوەنور، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روودانی رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە.
راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.