به‌هۆی باران بارینی به‌خوڕ له شاری به‌غدا، زیانێكی زۆری ماددی به هاووڵاتییان كه‌وت و زیان به خانوو و شوێنكاره‌كانیان كه‌وت.
به‌هۆی به‌خوڕی بارانه‌وه ئاو چووه ناو به‌شێك له ماڵه‌كانی چه‌ند گه‌ڕه‌كێك و به‌هۆیه‌وه زیانی زۆر به هاووڵاتییان كه‌وت.
هانی جه‌مال، یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی كه له گه‌ڕه‌كی ئۆر باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ئاو چووه‌ته ناو ماڵه‌كه‌ی و زیان به زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ماڵه‌كه‌ی گه‌یشتووه به‌توڕه‌ییه‌وه گوتی: تاوه‌كو كه‌ی ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هانی جه‌مال به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و رووداوه‌ی خسته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت و به كه‌مته‌رخه‌م وه‌سفی كرد له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری گشتیی.
به‌هۆی خراپی ژێرخانی تایبه‌ت به تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆ، به‌هۆی دابارینی باران له وهزری زستاندا ساڵانه ئاو له شه‌قامه‌كانی به‌غدا به‌رزده‌بێته‌وه.
لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، به‌هۆی بارینی به‌خوڕ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا ژێرئاو كه‌وتن.
لیژنه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا داوای له ئه‌مینداری به‌غدا، عه‌لا مه‌عن كردووه بێته په‌رله‌مان بۆ روونكردنه‌وه‌ی پلانه‌كانیان بۆ وه‌رزی زستان.
ئه‌میندارییه‌تی به‌غدا سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی شاره‌وانی له به‌غدای پایته‌خت ده‌كات.
ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی فیدڕالی و هێزه‌كانی سوپا به‌شدارییان له كردنه‌وه‌ی زێرابه‌كان و راكێشانی ئاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا كرد.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ی له كاتژمێر نۆی دوێنێ به‌یانی تاوه‌كو دووی دوای نیوه‌ڕۆ باری، نزیكه‌ی ٧٢.٨ ملیمه‌تر باران باری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.