چاودێرێكی سیاسی عێراق ده‌ڵێت: بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، تاوانێكی دژ به مرۆڤایه‌تییه و هه‌ر جۆره بڕینێكی مووچه‌ی مرۆڤ و قوتی خه‌ڵكی سڤیل خۆی له خۆیدا تاوانه.
مه‌شعه‌ل مه‌حمود جبوری، چاودێری سیاسی له لێدوانێكدا به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، تاوانێكی دژ به مرۆڤایه‌تییه و هه‌ر جۆره بڕینێكی مووچه‌ی مرۆڤ و قوتی خه‌ڵكی سڤیل خۆی له خۆیدا تاوانه ، پێشتر سه‌دام دژ به برایانی كورد به كاری هێنا و بۆ ماوه‌یه‌ك ئابڵووقه‌ی خسته سه‌ریان ، به‌ڵام برا كورده‌كان كه دامه‌زرێنه‌ری عێڕاقی نوێ و كۆنن و به‌شدارن له سیسته‌می حكومڕانی و هه‌روه‌ها به‌شدارن له دانانی ده‌ستووری عێڕاق ، ئه‌وه مافی خۆیانه هه‌ر جۆره ماف ودهسهڵاتێكیان له حكومهدا هه‌بێت .
هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره سیاسییه‌ی عێراق داوا له سه‌رجه‌م مافخواز و دڵسۆزان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌كات پشتگیری له مافی داواكارییه‌كانی كورد بكه‌ن، چونكه كورد قوربانی ده‌رن ، كورده عێراقیان دامه‌زراندووه و پاڕێزگارییان له یه‌كێتی خاك و وڵات كردووه .
مه‌شعه‌ل مه‌حمود جبوری ده‌شڵێت: هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه و له یاسای عێراقیدا هه‌موو به‌نده‌كانی به فه‌رمی باوهڕپێكرا و مۆر كراوه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه زمانی كوردی ،زمانی فه‌رمی و دووه‌می ئاخاوتنه و بوونی هه‌یه .
ئا/فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.