لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسینێكی له‌ژێر ناوی پرۆژه‌ى كورسی په‌رله‌مانی بڵاو كرده‌وه
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهێنێت كه هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق خەریکە نزیک دەبێتەوە و هەر بۆیەش تا دێت کێرڤی چەواشەکاری و بانگەشەی ناراستەوخۆ بەرزتر دەبێتەوە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه پڕۆژەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا یەکێکە لە بەرنامە زەقەکانی بانگەشەی هەندێک لایەنی سیاسی کوردستانی و عێراقی کەوا جگە لە چەواشەکاری و هەوڵدان بۆ خۆ بەپاڵەوانکردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هیچ واقیعییەتێکی دیکەی تێدا بەدی ناکرێت ! مامۆستایەکی ئازیز یاخود فەرمانبەرێکی ماندوونەناس شایستەی ئەوە نییە بەساویلکە بزانرێت و بە دوو ژاوە ژاوی سیاسی هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی هەست و بیرکردنەوەی بدرێت و بەکاربهێنرێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و کورسییەکی پەرلەمانی.
ده‌شڵێت لە هەمووی سەیروسەمەرەتر کەسانێک کە خۆیان کردووەتە خاوەنی پرۆژەکە لە رابردوو نەیانتوانیوە پابەندی سیاسەتی حزبەکەی خۆیان بن و بەبێ هیچ دوو دڵییەک لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان بە چاوتروکاندنێک پشتیان لە حزبەکەی خۆیان کردووە.
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه لەهەمووشی کارەساتبارتر ئەو پرۆژەیە واژووی پەرلەمانتاری وای تیایە کە بە رەچەڵەک کوردە و پاسپۆرتی ئەمریکی هەیە کەچی بەرژەوەندییەکانی ئەوەنە زاڵبوونەتە سەری فەرمان لە ئەنارشیزمەکانی بەغداد وەردەگرێت. بە راستی ئەم جۆرانە ئیتر جێگەی بەزەیین.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه كه هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد لە هەوڵێکی جدیدان کە بگەنە میساقێکی سیاسی و ئابووری تاوەکو کۆتایی بە ململانێی حەوت ساڵەی نێوانیان بهێنن، بێگومان ئەمەش هەندێک لایەنی بەتەواوی پەست و قەڵس کردووە و بە پیلانرێژی و بەرنامە جۆراجۆر دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەو رێککەوتنانە دروست بکەن.
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: حکومەتی عێراق لە رووی سیاسی و ئابووری و یاسییەوە مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆیە دڵنیابن ئەو پرۆژەیە تا بەردەگای هۆڵی کۆبونەوەی پەرلەمان دەچێت بەڵام ناچێتە ژوورەوە.
له‌كۆتایدا رایگه‌یاندووه ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی خۆیان کردووەتە خاوەنی ئەم پرۆژەیە چاکتر وایە سەرقاڵی پرسی گرنگتر بن کە واقعی بێت و ئەنجامی هەبێت و لە بەرژەوەندی کوردستانیان بێت. بۆ نمونە پرسی هەمواری دەستوور و هەوڵی شۆڤینییەکان بۆ لابردن و نەهێشتنی ماددەی ۱٤٠ ، پێویستە دەستوبردێک بکەن و چۆن توانیان ۱۱۷ واژووی پەرلەمانتارانی عێراق بۆ پرۆژەیەکی خەیاڵاوی کۆبکەنەوە ئاواش لۆبی بۆ ئەم پرسەش دروست بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.