لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێی وایه ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی به‌رده‌وام بێت، په‌نا ده‌برێته به‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، ئه‌گه‌ریش حكومه‌ت قه‌رز وه‌رنه‌گرێت ، ئه‌وا له له‌مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو مووچه بوونی نابێت .
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باح -ی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاندووه، بوودجه‌ی 2021 به‌بێ دامه‌رزاندن و ئه‌نجامدانی پڕۆژه ده‌بێت،له‌به‌رامبه‌ردا چاكسازی له‌خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشبینی ده‌كات ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی به‌رده‌وام بێت،ئه‌وا حكومه‌تی به‌غدا په‌نا بباته به‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه محاسن حه‌مدون، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌و بڕوایه دایه كه حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی نه‌یان توانیوه هیچ پلانێك بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه دابنێن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت قه‌رز وه‌رنه‌گرێت، مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو ، مووچه بوونی نابێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.