سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه تیمی كاركردنی ئاسمانی فڕۆكه‌ی (B-52H ستراتوفورتریس) لهدوێنییهوه له بنكه‌ی ئاسمانی له ویلایه‌تی نۆرس داكوتاوه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رێكه‌وتوون.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا له‌م باره‌یه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌ركی فڕۆكه‌كه درێژخایه‌نه و ئامانجیشی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمنان و دڵنیایی هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا روونیكردۆته‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵی نانه‌وه‌ی هیچ ململانێیه‌ك نادات،به‌ڵام بۆ هه‌موو دۆخێكی له‌ناكاوی جیهان پابه‌نده.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:سوپای ئه‌مریكا له توانای دایه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا هێزی ئاسمانی شه‌ڕكه‌ر لهههرشوێنێكی جیهاندا بڵاوبكاته‌وه.
وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
ژێده‌ر / حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.