وڵاتی میسر میوانداری مه‌شقێكی سه‌ربازی هاوبه‌شی به‌به‌شداری 6 وڵاتی عه‌ره‌بی به‌ناوی شمشێری عه‌ره‌ب كردووه و له 17 ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكردووه‌و تا 26ی ئه‌م مانگه ده‌خاێنێ.
مه‌شقه هاوبه‌شه‌كان له بنكه‌ی سه‌ربازی محه‌مه‌د نه‌جیب به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی پارێزگای مه‌تروح له باكووری رۆژئاوی میسر‌و له‌گه‌ڵ گۆرِهپانی شهرِكردن له ناوچه‌ی باكووری سه‌ربازی.
مه‌شقه هاوبه‌شه‌كه وانه‌ی تیۆری و زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای سه‌ربازی و كاری هاوبه‌ش له‌خۆده‌گرێت.
شایانی باسه له مهشقهكهدا یه‌كه‌كانی تایبه‌تی له سوپاكانی هه‌ر یه‌ك له میسر‌و سعوودیه‌و ئیمارات و ئورده‌ن و به‌حرێن و سودان به‌شدارن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.