یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی ئیسپانیا دوو خاڵی له هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خوله‌كه له‌ده‌ستداو به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤیاریالی میوانداری یه‌كسان بوو
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو خولهك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان ماریانۆ دیاز گۆڵێكی بۆ ڕیال مه‌درید به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی ڤیاریال هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری چڕكردهوهو چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا یه‌كێك له هێرشه‌كان لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، جێرارد مۆرێنۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری له خوله‌كی حه‌فتاوشه‌ش به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
به‌م ئه‌نجامه‌ش ڕیال مه‌درید كه یاریه‌كی دواخراوی ماوه، كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده حه‌ڤده خاڵ، ژماره‌ی خاڵه‌كانی ڤیاریالیش له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ند بۆ نۆزده خاڵ به‌رزبووه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.