له یاری لوتكه‌ی گه‌ری ده‌یه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنای كرد‌و سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی به‌سه‌ر تۆمار كرد‌و به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ له مه‌درید به‌رێوه چوو ، هه‌ردوو یانه به‌سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به روبهروبوونهوهكه كرد‌و چه‌ند هێرشێكیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتری تا له سێیه‌م خوله‌كی كاتی زیادكراوی گێمی یه‌كه‌م پانێل ڤێرێرا گاراسكۆی به‌لجیكی سوودی له هه‌له‌یه‌كی تیرشتیگنی گۆلپارێزی بارسا وه‌رگرت و تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تۆمار كرد
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی بارسێلۆناههولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان دا به‌لام كورانی سیمیۆنی به‌رگریه‌كی پته‌ویان كرد‌و سێ خالی گرینگ‌یان به‌ده‌ست هێنا
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاله‌كانی رۆخی بلانكۆس له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیست خال به‌رزبۆوه‌و یانه‌ی بارسێلۆنا به یازده خال له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.