یانه‌ی تۆتنهام سه‌ركه‌وتنی له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی مانچسته‌رسیتی میوانی برده‌وه
یاریگای تۆتنهام هۆتسپێر له له‌نده‌ن میوانداری یاریه‌كه‌ی كرد، یاریزانانی یانه له‌نده‌نیه‌كه له گۆڵ تۆماركردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و پێنج خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، هیونگ مین سۆن ئه‌ستێره‌و هێرشبه‌ری كۆریای باشوور، گۆڵێكی بۆ میوانداره‌كان تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی مان سیتی هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی ڕكابه‌ره‌كه‌یان، به‌ڵام هۆگۆ لۆریسی گۆڵپارێزو به‌رگریكارانی تۆتنهام به‌ربه‌ستێكی پته‌ویان له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی سیتیزێنز پێكهێناو به‌رپه‌رچی ته‌واوی هێرشه‌كانیان دایه‌وه
له خوله‌كی شه‌ستوپێنج و له هێرشێكی پێچه‌وانه‌دا، جیۆڤانی لۆسێلسۆی ئه‌رژه‌نتینی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌م و دڵنیایی بۆ تیپه‌كه‌ی خۆزێ مۆرینیۆ به‌ده‌ستهێنا
به‌م ئه‌نجامه‌ش تۆتنهام چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی تۆماركرد‌و به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده بیست خاڵ، مانچسته‌رسیتیش كه یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه، به دوازده خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.