Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:38

به‌ ڤیدیۆ.. ھونەرمەندی مللی سلێمان ئه‌حمه‌د هەرکی گۆرانیەک بۆ ماڵئاوایی د.فرسەت سۆفی بڵاوکرده‌وه‌

د. فرسەت سۆفی رۆژی ١٨ی ١١ی ٢٠٢٠ و پاش تێپەڕبوونی سی ڕۆژ لەسەر تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

ھونەرمەندی مللی سلێمان ئه‌حمه‌دهەرکی گۆرانییه‌ك بۆ ماڵئاوایی پارێزگاری هەولێر دكتۆر فرسەت سۆفی ، کە بەداخەوە کۆچی دوای پارێزگاری ھەولێر دکتۆر فرسەت سۆفی لەلای تەواوی کوردستانیان وسەرجەم چین وتوژەکانی کۆمەلگا نیگەرانی لێکەوتوتەوە خەلکی بەپەرۆشەوەو ھەریەکەی بەجۆرێک پەرۆشی ناخی خۆیی بۆ  مالئاوای ئەو پارێزگارە گەنج و ھەژار دۆست وخەم خۆرەی ھەولێر دەردەبڕن .
د. فرسەت سۆفی رۆژی ١٨ی ١١ی ٢٠٢٠ و پاش تێپەڕبوونی سی ڕۆژ لەسەر تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا، لە نەخۆشخانەیەكی ئەنقەرە كۆچی دوایی كرد و ڕۆژی پێنجشەممە لە مەراسیمێكی شكۆداردا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، تەرمەكەی هێندرایەوە شاری هەولێر و لە نێو ئاپۆرای خەڵكی شارەكەدا، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاك سپێردرا.

د. فرسەت (لەدایکبووی ١٩٧٨ لە گوندی گەزنەی سنووری قەزای چۆمانە) لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە پارێزگاری شاری ھەولێرە دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ھەڵبژێردرا.

فرسەت سۆفی دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی ھەیە و ماوەیەک لە زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکیی ھەولێر مامۆستای زانکۆ بووە. لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندام پەرلەمان بووە. یەکەمین ئەندام پەرلەمانی کوردستانە کە مووچەی خانەنشینی ڕەتکردەوە و گەڕایەوە سەر کارەکەی پێشووی.

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.