له گه‌ری هه‌شته‌می خولی سێریا ئه‌ی ئیتالی یانه‌ی یۆڤنتۆس به‌سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ رۆنالدۆ میوانداری یانه‌ی كالیاری كرد‌و به تۆمار كردنی دوو گۆل سێ خالی یاریان به‌ده‌ست هێنا
ئه‌لیانز ستادیۆم شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو یانه بوو ، له خوله‌كی سی‌و هه‌شت دۆنی پورتوگالی گۆلی یه‌كه‌می بۆ خانمه پیره‌كه تۆمار كرد ، دوای ته‌نها چوار خولهك هه‌مان یاریزان كریستیانۆ رۆنالدۆ گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد كه ئه‌مه‌ش هه‌شته‌م گۆلی بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه تۆماری بكات گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به خۆوه نه‌بینی و یانه‌ی یۆڤنتۆس سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاله‌كانی بووه شازده خال ، یانه‌ی كالیاریش ده خالی هه‌یه‌و له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.