یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر یاریگای خۆی كه‌وته داوی یه‌كسان بوون و به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤێردێر برێمنی میوانی به‌رامبه‌ر بوو
یاریه‌كه له‌میانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می بۆندسلیگ بوو كه له یاریگای ئێلیانز ئارینا له شاری میونشن به‌ڕێوه‌چوو، له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزان ماكسیمیلیان ئێگێستین گۆڵێكی بۆ ڤێردێر برێمن تۆماركرد‌و ئه‌م گێمه به‌م تاكه گۆڵه به سوودی میوانه‌كان ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستودوو كینگسلی كۆمانی فه‌ڕه‌نسی گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه باڤاریهكهی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م یاریه‌دا بایرن دوو خاڵی له یاریگای خۆی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده نۆزده خاڵ و هه‌ر له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان مایه‌وه، ڤێردێر برێمنیش له پێنجه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك یه‌كسان بوو و خاڵه‌كانی له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ند گه‌یانده یازده خاڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.