رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دا له‌وه‌ی دوای چه‌ند مانگێكی دیكه شه‌پۆڵی سێیه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا كه بكوژه روو له ئه‌وروپا ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ده‌یڤید نابارۆ،نێرده‌ی رێكخراوی جیهانی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشبینی كردووه كه شه‌پۆڵی سێیه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2021 ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری داوه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كان رێوشوێنه خۆپارێزییه‌كان له شه‌پۆڵی دووه‌م خاو بكه‌نه‌وه،ئه‌وا شه‌پۆڵی سێیه‌م ده‌بێته بكوژ.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حكومه‌ته‌كان دوای كۆنترۆڵكردنی شه‌پۆڵی یه‌كه‌م له وه‌رزی هاویندا ،كاریان بۆ ژێرخان نه‌كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.