لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى سێ كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاند
پۆلیسی هه‌ولێر لهراگهیاندراوێكیدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه رایدهگهێنێت بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی شەقڵاوە، سێ تۆمەتباری بە ڕەچەڵەک عەرەبیان بە ناوەکانی (ج.ح.ج) و (ف.ح.ب) و (م.ع.ح) دەستگیر کرد، کە بڕی (10 ملیۆن و 39 هەزار دینار)ی ساختەیان پێ بوو.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه تۆمەتبارانی ناوبراو، کە هەرسێکیان دانیشتووی (کەربەلا)ن، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان نا بەوەدا کە پارە ساختەکەیان لە سلێمانی کڕیوە و دەیانویست لەناو بازاڕەکانی (کەربەلا) ساغی بکەنەوە.
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه تۆمه‌تباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و وەک سەرەتا بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان ڕاگیران.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.