به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی، له دوو رۆژی رابردودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (35) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردوه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شوێنه‌كانیاندا، له دو رۆژی رابردودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (35) پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان تۆماركردوه.
وتیشی: له‌كاتی شكاندنی كه‌ره‌نتینه‌دا رێنمایی به‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان دراوه تائه‌و كاته‌ی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كاندا جێبه‌جێ بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
له‌شكر حه‌مید، وتی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كاندا بۆ شوێنه‌كانیان، به‌شێك له خاوه‌نه‌كانیان به‌بیانوی رێنماییان نه‌كراوه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی نابن، به‌ڵام پێشتر له‌رێی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن و سه‌ردانه‌كانی لیژنه‌كان سه‌رجه‌م شوێنه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆیه هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره تونده‌كانی یاسا ده‌كرێته‌وه.
رونیكرده‌وه: ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی لێناكرێت جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانی خۆپارێزی كه خۆی له به‌ستی ده‌مامك و به‌كارهێنانی ماده‌ی پاكژكردنه‌وه (معقم)دا بۆ كارمه‌ندان و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شی هاتوچۆی شوێنه‌كه ده‌كه‌ن، ده‌بینێته‌وه، چونكه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیان و ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌و سه‌رپێچییه ده‌ست به‌جێ شوێنه‌كه روبه‌ڕوی داخستن ده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رۆژانه له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوه‌وه به‌لیژنه‌ی به‌دواداچونی كارگه‌كانی غاز و لیژنه‌ی عه‌لوه، تادرهنگانێكی شه‌و به لیژنه‌ی ریستۆرانت و كافتریاكان له‌ئه‌رك و فه‌رماندان ژماره‌ییان (38) لیژنه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ دانراو به‌رده‌وام سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن و له‌هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی به‌دیبكه‌ن، شوێنه‌كه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، له كاتی بینینی سه‌رپێچی و بۆ گه‌یاندنی سكاڵاكانتان له‌رێی ژماره مۆبایلی (07708677777)ه‌وه پهیوهندیەکانتان بکەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.